كاره‌ساتێكی جیهانی شاره گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژێرئاو ده‌خات
K24- هه‌ولێر:
تیمێكی تویژه‌رانی ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بیركاریانه‌یان ئه‌نجامدا، له ده‌ره‌نجامه‌كانیدا قه‌باره و ورده‌كاری له‌باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی جیهانی گه‌وره خراوه‌ته روو.
زانایانی ئه‌و پرۆسه‌یه كه سه‌رجه‌میان پسپۆری زانكۆی بوڵده‌رن له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆی ئه‌مه‌ریكا هۆكاری ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه كه بریتییه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زه‌ریاكان و ژێرئاوكه‌وتنی گه‌وره‌شاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ دیارده‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌جیهان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامده‌رانی تویژینه‌وه‌كه، تا ساڵی 2100، زۆربه‌ی شاره كه‌ناراوییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژێرئاو ده‌كه‌ون و، ئه‌گه‌ر كاره‌ساته‌كه به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی، گه‌وره شاره‌كانی وه‌ك نیۆیۆرك، ئۆرلیانز و میامی به‌ته‌واوه‌تی نوقمی ئاو ده‌بن و، ته‌نیا شت كه ده‌مێنێته‌وه، چه‌ند په‌ڵه‌هه‌ورێك ده‌بن به ئاسمانی ئه‌و شارانه‌وه كه سه‌رده‌مێك بگوترێت كاتی خۆی له‌مێژوودا له‌ژێر ئه‌و په‌ڵه هه‌ورانه شاری گه‌وره هه‌بوون.
بۆ زانینی قه‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه مرۆڤ چاوه‌ڕێی ده‌كات، توێژه‌ران پاشكۆیه‌كی تایبه‌تییان بۆ پرۆگرامی "Google Earth" درووستكردووه، بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پاشكۆیه‌وه، هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه بتوانن له‌وه دڵنیا ببنه‌وه ئاخۆ خانووه‌كانیان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌مێننه‌وه یاخۆد ده‌كه‌ونه به‌ر شه‌پۆله‌كانی لافاو و نوقمی ئاو ده‌بن.
تیمی زانایان دووپاتیانكردۆته‌وه، توانه‌وه‌ی جه‌مسه‌ری باكوور، هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ پێوانه‌كردنی روودانی ئه‌و كاره‌ساته و ووردبوونه‌وه‌ی زانایان له‌و زانیارییانه‌ی باس له نقوومبوونی شاره گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، به‌م ساڵانه‌ی دوایی ئاستی زه‌ریاكان ساڵانه "20" ئه‌وه‌نده خێراتر به‌رز ده‌بێته‌وه، كه پێشتر پێشبینی ده‌كرا.
H.B