بشار مسته‌فا ئازاد كرا
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ بشار مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق كه خه‌ڵكی دهۆكه له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان به‌غدا ـ كه‌ربه‌لا رفێندرا، ئه‌مڕۆ ئازاد كرا.
كه‌مێك پێش ئێستا، ره‌ڤه‌ند بشار مسته‌فا كه كوڕی جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراقه، به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه باوكی سه‌لامه‌ته و ئێستا و ئازاد كراوه و له شوێنێكی پارێزراوه له به‌غدا.
بڕیاریشه له كورترین ماوه به‌یاننامه‌یه‌ك به‌هاوبه‌شی له نێوان لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق و هێزی ئۆپه‌راسیۆنی فورات له باره‌ی چۆنێتی ده‌ستگیركردن و رفاندنی بشار مسته‌فا بڵاو بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان24، ئه‌م به‌یاننامه هاوبه‌شه سیناریۆیه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی میدیاكان جیهانه كه به‌هۆی رفاندنی ئه‌و سه‌رۆكه كورده خراوه‌ته سه‌ر عێراق، به‌یاننامه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كه به جیهان بڵێن عێراق سه‌لامه‌ته و بشار مسته‌فا نه‌ڕفێندراوه، به‌ڵكو ده‌ستگیر كرا بوو، چونكه به‌هۆی رفاندنی بشار مسته‌فا ره‌نگه یارییه دۆستانه‌كه‌ی نێوان ئه‌ستێره‌كانی عێراق و توركیا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه بڕیار بوو سبه‌ی له عێراق بكرێت.