فڕۆكه‌كانى توركيا بۆردومانى پشده‌ريان ده‌ستپێكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ جارێكيديكه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا بۆردومانى ده‌ڤه‌رى پشده‌ريان ده‌ستپێكرده‌وه.
بەگوێرەی زانییاريیەکانى په‌يامنێرى كوردستان24، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا هه‌ريه‌ك له گونده‌كانى سورە دێ، بۆکریسکان و شارۆشی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر و چەندین گوندی ديكه‌ى پشدەر کەوتوونە بەر بۆمبارانەکە و بەچڕی بۆردومان کراون.
فڕۆكه‌كانى توركيا به پاساوى بوونى گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له ناوچه‌كه بۆردومانى ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.
تا ئێستا زانيارى له باره‌ى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى ئه‌و بۆردومانانه‌وه به‌رده‌ست نيين.
به گوێره‌ى ياساى نێوده‌وڵه‌تى به‌زاندنى ئاسمانى وڵاتان پێشێلكارى ياساييه و شكاندنى سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ته و توركيا به‌رده‌وام ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان ده‌به‌زێنێت.