به ڤيديۆ.. سه‌ركێشى شوفێرێك له هه‌ولێر ببينه
K24 – هه‌ولێر:
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردوەتەوە، سەركێشی شۆفێرى هیوندایەكی تایبەت لەسەر شەقامی سه‌دمەتری "كارەساتێكی نایەوە".
فازڵ حاجى گوتيشى: "رووداوه‌كه كاتژمێر (11:30) خوله‌كى پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ روويداوه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، "له نزیك زانكۆی جیهان شوفێری هیوندایه‌كی تایبه‌ت ویستی نمایش به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكات و به خێراییه‌كی خه‌یاڵی لێی خوڕی و له ئه‌نجامدا خۆی كێشا به ئۆتۆمبێلێكی كرۆلای تایبه‌ت و توشی كۆنترۆڵ له ده‌ستدانی كرد".
ئه‌وه‌شى گوت: "ئۆتۆمبێله‌كه دواتر خۆی كێشا بە تاكسیەكدا كە لە سایدی پێچەوانەدا بوو و به‌و هۆيه‌وه دوو كەس بریندار بوون و جگە لە زیانێكی زۆری ماددی كە بەر ئۆتۆمبێلەكان و شەقامەكە كەوتووە".