تیمێكی زانایان: بۆنی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس له‌هی "هێلكه‌ی بۆگه‌ن" ده‌چێت
K24- هه‌ولێر:
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا، ژماره‌یه‌ك له زانایانی به‌ریتانی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی، كه بۆنی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس له بۆنی "هێلگه‌ی بۆگه‌ن" ده‌چێت و، هۆكاری ئه‌و بۆنه پیسه‌ش بۆ ئاوێته‌ی "گۆگرداتی هایدرۆجین" ده‌گێڕنه‌وه، كه به‌رگه هه‌واكه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی ته‌نیوه.
زانایانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه دووپاتیانكردۆته‌وه، ئه‌و ئاوێته كیمیاییه‌ی كه بووه‌ته هۆی بۆنه پیسه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه، هه‌مان ئه‌و پێكهاته كیمیاییه‌یه كه له هێلكه‌ی بۆگه‌ندا له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین.
زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆرد ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس خه‌راپترین به‌رگه‌هه‌وایه، كه هه‌رگیز مرۆڤ توانای به‌رگه‌گرتنی نابێت و، جگه له بۆنه پیسه‌كه‌ی، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆری گازی خنكێنه‌ریش ته‌نراوه، وه‌ك هیلیۆم، میثان و هایدرۆجین، وێڕای نزمی پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه، كه له‌به‌رزترین پله‌دا 200 پله له‌ژێر سفری سه‌دیدایه.
وێڕای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و راستییه‌ش، زانایانی فه‌له‌كناسی هێشتا له‌سه‌ر ئه‌وه ناكۆكن، ئاخۆ ئه‌و ته‌م و مژه‌ی ده‌وری هه‌ساره‌كه‌ی داوه، به‌ڕاستی گۆگرداتی هایدرۆجینه یاخۆد گازی نشادره؟، ناشكرێت گومانه‌كان له‌مباره‌یه‌وه بڕه‌وێندرێنه‌وه، چونكه تائێستا نه مرۆڤ و نه هیچ رۆبۆتێكیش سه‌ردانی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی نه‌كردووه.
H.B