ماكرۆن: فه‌ره‌نسا له رێككه‌وتنى ناووكى له‌گه‌ڵ ئێران ناكشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێڵ ماكرۆن رايگه‌ياند، فه‌ره‌نسا له رێككه‌وتنى وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران پاشه‌كشێى ناكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ماكرۆن، گوتى: "تا جێگره‌وه‌يه‌كى پێويست بۆ رێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت، ئێمه پاشه‌كشێى لێ ناكه‌ين".
له ميانه‌ى وته‌يه‌كيدا كه له به‌رده‌م ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مريكا پێشكه‌شيكرد، ماكرۆن، گوتيشى: "ئامانجمان له رێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌يه ئێران هه‌رگيز ده‌ستى نه‌گاته چه‌كى ناووكى, چ له ئێستادا و چ له دواى 10 ساڵى ديكه. به‌ڵام ئه‌و سياسه‌ته پێويسته سه‌رنه‌كێشێت بۆ شه‌ڕ له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و پێويسته سه‌روه‌رى وڵاتان بپارێزرێت به ئێرانيشه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "بانگه‌وازمان ئه‌وه‌يه هه‌ڵه‌كانى رابردوو دووباره نه‌بنه‌وه. خۆشمان نامانه‌وێت شه‌ڕى نوێ بێنه ئاراوه".
روونيشيكرده‌وه، "راسته ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌موو ترس و نيگه‌رانى و پرسه‌كانمان وه‌ڵام ناداته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه ئێمه ناتوانين ده‌ستبه‌ردارى بين، تا جێگره‌وه‌يه‌كى نه‌بێت كه چاره‌سه‌رى كاكڵه‌ى پرسه‌كه بكات. هه‌ربۆيه ئێمه له رێككه‌وتنه‌كه ناكشێينه‌وه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ر جێگره‌وه‌يه‌ك بێته ئاراوه پێويسته ره‌چاوى چوار خاڵى سه‌ره‌كى بكات. ئه‌وانيش چاره‌سه‌رى ره‌وشى دواى 2025 بكات. پارێزگارى له كاكڵه‌ى رێككه‌وتنى ئێستا بكات. هه‌ژموونى ئێران له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سنووردار بكات. چاودێرى پرۆگرامى مووشه‌كى باليستى ئێران بكات.
كۆمارى ئيسلامى ئێران دواى زياتر له 12 ساڵ دانووستانى به‌رده‌وام له 14ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2015، رێككه‌وتنى ناووكى له‌گه‌ڵ وڵاتانى (5+1) واته (رووسيا، چين، فه‌ره‌نسا، ئه‌مريكا، به‌ريتانيا+ ئه‌ڵمانيا) واژوو كرد.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر