بارانبارینی بە لێزمە دەست پێدەکاتەوە
K24 - هەولێر:
بە گوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی سبەی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کاتدا بارانی بە لێزمە دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "رۆژى هەینى 27-4-2018 هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێرکاریگەرى هەردوو نزمە پاڵەپەسۆى دەریایى سوورو دەریایی ناوەراست وە باران بارین دەبێت لەزۆربەى ناوچەکان وە هەندێ کات لێزمەبارن دەبێت ".
له بهشێكی راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "بارانهكه هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت بەتایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و سنوورى گەرمیان و ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەکرێت لەناوچەکەدا وەئەم کاریگەریەش تاوەکو رۆژى یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت".