به فه‌رمی بڕیاری كۆتایی له باره‌ی به‌شداریكردنی ئیبراهیمۆڤیچ له مۆندیال درا
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سوید له لێدوانێكدا چاره‌نووسی به‌شداریكردنی ئیبراهیمۆڤیچی له مۆندیال یه‌كلایی كرده‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا، پێگه‌ی بی بی سی بریتانیا لێدوانێكی (لارس ریخت) سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سویدی بڵاو كردۆته‌وه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ له دوای یۆرۆی 2016 وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێناوه و ناگه‌ڕێته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی سوید.
(لارس ریخت) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له‌گه‌ڵ ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبه‌ری یانه‌ی لۆس ئانجلس گاڵاكسی ئه‌مریكا قسه‌ی كردووه و له بڕیاری وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان په‌شیمان نه‌بۆته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سوید له كاتێكدایه كه ئیبراهیمۆڤیچ له ماوه‌كانی رابردوو چه‌ندانجار پێداگیری له‌وه كرده‌وه كه مۆندیال به‌بێ ئه‌و هیچ واتایه‌كی نییه و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه بۆ مۆندیال ئاماده ده‌بێت.