وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و ئێران و توركيا كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ئێران و توركيا له مۆسكۆ كۆده‌بنه‌وه.
ماريا زاخارۆڤا، گوته‌بێژى ره‌سمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، "رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو له مۆسكۆ، سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانى و توركييه‌كه‌ى كۆده‌بێته‌وه".
گوتيشى: "مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا و رێككه‌وتنى ناووكى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌كه".
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له رێككه‌وتنى ناووكى ده‌كات و كۆمارى ئيسلامى ئێرانيش رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت ئه‌وا تاران ده‌ست به پيتاندنى يۆرانيۆم ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر