رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى: ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا كه‌شێكى پڕ له ترس و تۆقاندنيان درووستكردووه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له راپۆرتێكدا، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياند، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا "كه‌شێكى پڕ له ترس و تۆقاندنيان درووستكردووه".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "كه‌شى پڕ له ترس و تۆقاندن كۆمه‌ڵگه‌ى توركياى گرتووه‌ته‌وه. حكومه‌ت به‌رده‌وامه له به‌كارهێنانى ياساى بارى له‌ناكاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رووبه‌رى بۆچوونى هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان".
ده‌سه‌ڵاتدارانى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى به سه‌رۆكايه‌تى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له 2016دا دواى چه‌ند رۆژێك له هه‌وڵى شكستخواردووى كوده‌تا سه‌ربازييه‌كه‌ى ته‌مموزى 2016 بارى له ناكاويان له توركيا راگه‌ياندووه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگيركردنى زياتر له 50 هه‌زار كه‌سيان راگه‌ياند و 140 هه‌زار كه‌سيشيان له كار و پيشه‌ى حكومى دوور خسته‌وه.
هه‌ڵمه‌ته‌كانى ده‌ستگيركردن و راوه‌دوونان كورد و به‌رهه‌ڵستكاره سياسييه‌كانى ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و سه‌ربازى و ناوه‌نده‌كانى زانكۆيان گرته‌وه.
به‌ڕێوبه‌رى پرۆگرامى ئه‌وروپا له رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى گۆرى فان گوليك له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا به مه‌به‌ست رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نيان كردوونه‌ته ئامانج و ده‌يان رێكخراويان داخستووه و كه‌شێكى پڕ له ترس و بيميان درووستكردووه.
به گوێره‌ى زانيارى رێكخراوه‌كه، 1300 دامه‌زراوه و 180 ناوه‌ندى ميديايى داخراوون.
سه‌رچاوه: الحياة
ئ.ر