به ڤيديۆ.. فڕۆكه‌وانێكى ئه‌مريكى ته‌نێكى نامۆ له ئاسمان به‌ديده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌مريكا گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى فڕۆكه‌وانى گه‌شتێكى مه‌ده‌نى بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه فڕۆكه‌وانه‌كه ته‌نێكى نامۆ ده‌بينێت و به تاوه‌رى چاودێرى فڕۆكه‌خانه ده‌ڵێت: "ئه‌ى خوايه ئه‌وه چييه".
رۆژنامه‌ى نيوزويكى ئه‌مريكى بڵاويكردووه‌ته‌وه له مانگى شوباتى ئه‌مساڵدا سێ فڕۆكه ته‌نى نامۆيان له ئاسمانى باشوورى ئه‌ريزۆنا و نييۆمه‌كسيكۆ بينيوه.
به گوێره‌ى زانيارى سايتى (The Drive) هه‌ريه‌ك له فڕۆكه‌كانى "Phoenix Air Learjet 36" و"Airbus A321" و"American Airlines Flight 1095". ئه‌و ته‌نه نامۆيه‌يان بينيوه و له به‌رزى 40 هه‌زار پێ فڕيوه.
هه‌رچه‌نده كاتى روودانى رووداوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتايى مانگى شوباتى رابردوو، به‌ڵام جارێكيديكه گرته‌ى رووداوه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به بايه‌خه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.