به ڤيديۆ.. ره‌شه‌با نه‌يهێشت وتاره‌كه‌ى ته‌واو بكات
K24 – هه‌ولێر:
ميرى ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵات، سعود بن نايف بن عه‌بدولعه‌زيز، له كاتى ئاهه‌نگى ده‌رچوونى قوتابيانى زانكۆى شا فه‌هد بۆ نه‌وت و كانزاكان له ريازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستان، نه‌يتوانى وتاره‌كه‌ى ته‌واو بكات، به هۆى هه‌ڵكردنى ره‌شه‌بايه‌كى به‌هێزه‌وه.
له دوو رۆژى رابردوودا گه‌رده‌لوولێكى خۆڵبارين و ره‌شه‌باى به‌هێز سعوودييه‌ى گرتووه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه وێڕاى شكاندنى چه‌ندين دار و دره‌خت كاريگه‌رى له‌سه‌ر گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌وانى و هاتوچۆى هاووڵاتيان كردووه.