فه‌تح چاوی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه
K24 - هه‌ولێر:
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق كه به‌شێكن له گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و له‌ناو هاوپه‌یمانێتی "فه‌تح" به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در چوونه‌ته كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ڵێت: "سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق به‌گوێره‌ی مه‌رجه‌كانی ئێمه دیاری ده‌كرێت".
خه‌زعه‌لی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/4/2018 بۆ كه‌مپینێكی هه‌ڵبژاردن له قه‌زایه‌كی پارێزگای بابل قسه‌ی كردووه گوتوویه‌تی: "ته‌ئكیدمان كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ده‌بێت، یان به‌گوێره‌ی مه‌رجه‌كانی ئێمه دیاری ده‌كرێت".
هاوپه‌یمانی فه‌تح زۆربه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له خۆگرتووه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه له ئێران نزیكن یان له تارانه‌وه بڕیاریان بۆ ده‌رده‌چێت. له سه‌ره‌تادا چوونه ناو هاوپه‌یمانێتی نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادی، بةڵام دوای 24 كاتژمێر له هاوپه‌یمانێتییه‌كه كشانه‌وه.
بڕیاره رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێت و پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانیش وه‌ك خوله‌كانی پێشووتر بۆ شیعه‌كان بێت و ئه‌مجاره حه‌شد له هاوپه‌یمانێتییه‌كدا خۆی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ئاماده كردووه.