نیمچه دوورگه‌كه وێران نابێ و ده‌بووژێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/4/2018 ئاژانسی ناوه‌ندیی كۆریای باكوور بڵاویكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان هه‌ر دوو كۆریا كه رۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه‌چوو، ده‌بێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی هاوبه‌ش له نیمچه دوورگه‌ی كۆریادا".
ئاژانسه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ر دوو سه‌رۆكی كۆریای باكوور، "كیم جۆنگ ئون" و كۆریای باشوور "موون جییه ئین"ـی بڵاوكردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كه‌م دیداری لوتكه دوای زیاتر له 10 ساڵ له "ێوانیاندا ئه‌نجامدراو ده‌ڵێت: "سه‌رده‌مێكی نوێیه بۆ گه‌سه‌سه‌ندنی نیمچه دوورگه‌كه".
له دیداره‌كه‌دا كیم جۆنگ ئون بڕیاریداوه كار بۆ داماڵینی چه‌كی ناوكی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له نیمچه دوورگه پڕ گرژیی و ئاڵۆزییه‌كه‌ی كۆریادا بكات.
ئه‌و لوتكه‌یه خۆشحاڵی وڵاتانی جیهانی به‌دواداهات و هه‌ر ئه‌مڕۆ جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له نیمچه دوورگه‌كه ده‌ست به گفتوگۆ بكات".
ماتیس ژماره‌یه‌ك پرسی بۆ رۆژنامه‌وانان خسته‌ڕوو، له‌نێویاندا پرسی گرژییه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا و بوونی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا و گووتی: "له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان و كۆریای باكووریش ئه‌و پرسه تاووتوێ ده‌كه‌ین، له ئێستاشه‌وه پێویست ناكات مه‌رج دابنێن یان پشت به ئه‌گه‌ر ببه‌ستین له‌باره‌ی چۆنێتی روودانی ئه‌و كشانه‌وه‌یه".