زێدان به‌بێ چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كات
ریال مەدرید بەبێ دیارترین ئه‌ستێره‌كانی ئه‌مشه‌و كاتژمێر 7:30ـی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان میوانداریی لیگانێسی هاوشاری ده‌كات.
زێنه‌دین زیدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید بۆ ئه‌م یارییه پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و له پێكهاته‌كه‌دا دووانه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و سێرخیۆ رامۆس پشوویان پێ دراوه و بانگهێشت نه‌كراون، به‌هه‌مان شێوه رافایل ڤاران به‌رگریكاری فڕه‌نسی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده نابێت.
له پێكهاته‌كه‌دا هه‌روه‌ها دووانه‌ی به‌رگری ناچۆ و دانی كارڤاخال و ئیسكۆ به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانن یاریی بكه‌ن.
زیدان بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتی ئه‌لڤارۆ تیخیرۆی یاریزانی لاوی یانه‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رگری دژی لیگانێس یاریی بكات.
ریال مه‌درید به‌ر له‌م یارییه به 68 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م ده‌بینرێت، له‌به‌رامبه‌ردا لیگانێس له خانه‌ی پازده‌م خاوه‌نی چل خاڵه.