به ڤیدیۆ... كڵۆپ له‌سه‌ر زوڵمه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هاته ده‌نگ
لیڤه‌رپوول له پرێمه‌رلیگ نه‌یتوانی به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی به‌ربه‌ستی ستۆك سیتی تێپه‌ڕێنێت و دوو خاڵی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گه‌ڕی 36ـی پرێمه‌رلیگ لیڤه‌رپوول میوانداری ستۆك سیتی كرد و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به ئه‌نجامێكی سپی به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له‌م یارییه‌دا یاریزانانی لیڤه‌رپوول چه‌ندان ده‌رفه‌تی زێڕینی گۆڵكردنیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی میوانه‌كه‌یان بهه‌ژێنن.
له خوله‌كی 87 یارییه‌كه یاریزانانی رێدز داوای لێدانی سزایان كرد دوای ئه‌وه‌ی تۆپ به‌ر ده‌ستی پیته‌رسی به‌رگریكاری ستۆك سیتی كه‌وت.
دواجار یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات و لیڤه‌رپوول به 72 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م مایه‌وه، دوای ئه‌م یارییه‌ش یۆرگن كڵوپ ره‌خنه‌ی له ناوبژیوانی یارییه‌كه گرت.
كڵۆپ دوای یارییه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه و گوتی: مافی خۆمان بوو لێدانێكی سزامان بۆ هه‌ژمار بكرێت، ئه‌وه هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه، ئه‌مه ته‌نیا له‌م یارییه بوو، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ چه‌ندان جار لێدانی سزامان بۆ نه‌گیراوه، ئێمه یارییه‌كی زۆر باشمان كرد و كۆنتڕۆڵی یارییه‌كه‌مان كرد و له زۆرێك له ده‌رفه‌ته‌كانیشدا ستۆك سیتی به چانس بوو كه گۆڵی لێنه‌كرا، دڵگرانین به له‌ده‌ستدانی دوو خاڵی ئه‌م یارییه.
ده‌رباره‌ی سادیۆ مانی ئه‌مڕۆ ئه‌م یاریزانه له‌م یارییه ئاماده نه‌بوو، به‌ڵام به دڵنیایی بۆ یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر رۆما ئاماده‌بێت.