ڤاڵڤێردی له باره‌ی ئینیێستا ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا چی گوت؟
له گه‌ڕی 35ـه‌می لالیگا، بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له یاریگه‌ی (ریازۆر) له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی سبه‌ی شه‌و ده‌بێته میوانی دیپۆرتیڤۆ لاكورۆنیا.
به گوێره‌ی پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه رێڕه‌وی رێزلێنان بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا دروست ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارسا بۆته پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت سبه‌ی له نێو یاریگه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه بگێرن.
ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاومان ماوه و ده‌مانه‌وێت سبه‌ی به فه‌رمی ببینه پاڵه‌وانی لالیگا.
بارسێلۆنا ئه‌گه‌ر یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بباته‌وه به فه‌رمی به 86 خاڵ ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا و له یاری داهاتوو كه له یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌بێت ریال مه‌دریدیش رێڕه‌وی رێزلێنان به‌هۆی بردنه‌وه‌ی لالیگا بۆ بارسێلۆنا دروست بكات.
ڤاڵڤێردی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: پێموایه دروستكردنی رێڕه‌وی رێزلێنان له یاری كلاسیكۆ له لایه‌ن یاریزانانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید بۆ ئینیێستا باشترین كاره كه پێشنیار ده‌كه‌م بیكه‌ن.
ڤاڵڤێردی ره‌تی ده‌كاته‌وه كه هیچ یاریزانێك بتوانێت ببێته شوێنگره‌وه‌ی ئێنیێستا، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: نه‌خێر ئینیێستا هیچ به‌دیلێكی نییه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌و به یانه‌كه‌ی ده‌یبه‌خشی هیچ یاریزانێكی تر نایبه‌خشێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت بۆ وه‌رزی داهاتوو هاوسه‌نگی بۆ تیپه‌كه‌مان بگه‌ڕێنینه‌وه، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان ببه‌ینه‌وه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: قورسه ئێمه به‌رگه‌ی ئه‌وه بگرین كه ئینیێستا له خوله‌كانی چین و قه‌ته‌ر یاری بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه له چاره‌نووسی ئینیێستا نووسراوه و رووده‌دات.
ڤاڵڤێردی زیاتر ده‌ڵێت: ئه‌م وه‌رزه كاری زۆرمان كرد و هه‌وڵی زۆرمان دا، ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وام باشتر بین، دڵنیام بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌توانین كاره ناته‌واوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو بكه‌ین.
له ئێستادا بارسێلۆنا به 83 پێشه‌نگی لالیگای گرتووه و یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكورۆنیاش كه هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌دوو له‌سه‌ره به 28 خاڵ له خانه‌ی هه‌ژده‌یه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م وه‌رزه دێت.