"به به‌ڵگه ئاشكرا بووه كه مێسی له بنه‌ڕه‌تدا ئیتاڵییه نه‌ك ئارجێنتینی"
به گوێره‌ی دره‌ختی خانه‌واده‌كه‌ی، ده‌بوو ئێستا لیۆنێل مێسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا با نه‌ك هی ئارجێنتینا.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29 نیسانی 2018، دره‌ختی خانه‌واده‌ی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنای بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا ده‌ریخستووه كه مێسی له بنه‌ڕه‌تدا ئیتاڵییه.
باپیره گه‌وره‌كه‌ی لیۆنێل مێسی ناوی (ئانجێلۆ مێسی) بووه و برای جیۆڤانی بووه كه له 1866 له ئیتاڵیا له دایكبووه و دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره بووه و هاوسه‌رگیری كردووه و له هه‌رێمی مۆنتێڤیانۆی ئیتاڵیا ژیانی به‌سه‌ر بردووه.
ئانجێلۆ كه باپیره گه‌وره‌ی مێسی بووه له‌گه‌ڵ 2 برای دیكه‌ی ئه‌وكات له پێناو به‌خێوكردن و بژێوی خانه‌واده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتن له مۆنتێڤانۆ تا خۆرئاوابوون كاریان كردووه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه به ته‌واوه‌تی بژێوی ژیانیان دابین بكه‌ن.
دواتر به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه كۆچكردن له مۆنتێڤانۆ و ئیتاڵیا ده‌ستیپێكردووه و به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه رۆیشتوون و له شوێنی دیكه‌ی جیهان بۆ دابینكردنی بژێویان گه‌ڕاون.
پاشان ئاجیلۆی باپیره‌گه‌وره‌ی مێسی له‌گه‌ڵ ماریای خێزانی، باوكی خۆی له ئیتاڵیا جێهێشتووه و له رێگه‌ی زه‌ریای ئاتڵه‌نتیك له ساڵی 1893 به‌ره‌و وڵاتی ئارجێنتین و شاری رۆزاریۆ كۆچیان كردووه ئه‌و شاره‌ی كه دواتر لیۆنێل مێسی تێدا له دایكبووه، له‌وكاته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئیتاڵیا.
پاشان به‌هۆی بارودۆخی ئه‌وكات، خانه‌واده‌كه‌ی مێسی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا پچڕاوه.