به ڤیدیۆ.. بزانه دوی ئه‌و زنجیره ریكۆرده‌ی ئه‌مڕۆی گواردیۆلا چی روویدا؟
له گه‌ڕی 36ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی یانه‌ی وێستهام یونایتدی كرد و زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 13 لیرۆی سانی شریتی گۆڵه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی بڕی، دواتر پابڵۆ زابالێتای به‌رگریكاری وێستهام گۆڵێكی به هه‌ڵه له‌خۆیان كرد و یانه‌ی سیتیزنی كرده خاوه‌نی دووه‌م گۆڵ.
دواتر پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدرێت، یانه‌ی وێستهام له رێگه‌ی ئارۆن كریسویل جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه كاتێك تاكه گۆڵی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م، گابرێل خیسۆس گۆرزی خۆی وه‌شاند و له خوله‌كی 53 گۆڵی سێیه‌می مان سیتی كرد، پاشان له خوله‌كی 64 فێرناندینهۆ گۆڵی چواره‌می بۆ تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا زیاد كرد.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به وێستهام هێنا.
گرینگ‌ترین رووداو و ئاره‌ماره‌كانی یارییه‌كه.
ـ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی یه‌كه‌مجاره له مێژووی خۆیدا 93 خاڵ له وه‌رزێكی پرێمه‌رلیگ كۆبكاته‌وه.
ـ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی یه‌كه‌مجاره له وه‌رزێكی پرێمه‌رلیگ 102 گۆڵ بكات.
ـ مانچێسته‌ر سیتی له‌م وه‌رزه 30 سه‌ركه‌وتنی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد و ته‌نیا چێڵسی پێشتر له وه‌رزی 2016 ـ 2017 توانیویه‌تی ئه‌م كاره بكات.
ـ مانچێسته‌ر سیتی بووه یه‌كه‌م یانه له مێژووی پرێمه‌رلیگدا كه له 2 وه‌رزی پرێمه‌رلیگ ده‌توانێت 100 گۆڵ بكات.