كه‌مال كه‌ركووكى: پارتى دان به بارودۆخى كه‌ركووكى داگيركراودا نانێت

بڕیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان یەكلایی بووەتەوە و پارتی به‌شداری هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركووك ناكات
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

پارتی ديموكراتى كوردستان، داوای ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ده‌كات  و دووپاتیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه،‌ بڕیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان یەكلایی بووەتەوە و پارتی به‌شداری هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركووك ناكات.

كه‌مال كه‌ركووك، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ديموكراتى كوردستان، بۆ (كوردستان24) جه‌ختی كرده‌وه،‌ كه‌ پارتی دان به‌ بارودۆخی داگیركراوی كه‌ركووكدا نانێت.

گوتيشى: "ئه‌وان داوایانكردووه‌ دۆخه‌كه‌ به‌ گفتوگۆ ئاسایی بكرێته‌وه‌ و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانی و ئاڵای كوردستانیش له‌ كه‌ركووك هه‌ڵبكرێت، چونكه‌ ده‌ستوور رێگه‌ی به‌م كاره‌ داوه"‌.