هاووڵاتييه‌ك به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى مينه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
له چياى (گر مه‌نديل/ زاڵزوله)ى سه‌ر به شارۆچكه‌ى چۆمان، هاووڵاتييه‌ك به تۆى ته‌قينى مينێكه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه كاتژمێر (18:05)ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (30ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018)، روويداوه.
بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سۆران، (عیماد ڕێکانی) تايبه‌ت به (كوردستان24) رايگه‌ياند، "تیمی بنکەی به‌رگری شارستانی چۆمان بە هاوکاری ئاسایشی چۆمان و پۆلیسی چۆمان گه‌يشتنه شوێنى رووداوه‌كه".
گوتيشى: "هاووڵاتی (حیدەر حسن شوان) لە دایکبووی 1978، به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى مينه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا وته‌رمى گواسترايه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى چۆمان".
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و هاووڵاتييه پاسه‌وانى سنوور بووه له رانييه و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى چۆمانه.