مووچەی یەكەی پاسەوانی زیاد دەكرێت

وەزارەتی ناوخۆ كەمكردنەوەی رێژەی پاشەكەوتی پاسەوانان ئاشكرا دەكات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزه‌كانی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی به‌پێی سیستمی نوێی پاشكه‌وت دابه‌شده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایدەگەیەنێت، پاشكه‌وتی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی له‌نێوان 38% بۆ 50% كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بڕێك پارە زیادكرا، بە مەبەستی كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی یەكەی پاسەانی، ئەوانەی كە پاسەوانی بارەگا حزبییەكان و بەرپرسەكان و ئەندامانی پەرلەمانن، بەپێی سیستمە نوێیەكە كە لە وەزارەتی دارایی دەرچووە، پاشەكەوتی یەكەی پاسەوانی لەنێوان 38% بۆ 50% كه‌مكراوه‌ته‌وه‌".

گوتیشی: "پێشتر سەرۆكی حكوومەت رایگەیاندووە، حكوومەت لە ھەوڵدایە ماوە ماوە پێداچوونەوە بە رێژەی پاشەكەوتدا بكات و دەكرێ گۆڕانكاری تێدا بكرێت".

ھ.م