پنتاگۆن: تا نه‌گه‌ینه رێككه‌وتنی ئاشتی له سووریا ناكشێینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتن و هاوپه‌یه‌مانه‌كانی خواستی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان نییه له سووریا تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی ئاشتی.
ماتیس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له لێواری سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویین به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش، تا ئه‌و كاته‌ی جه‌نگ مابێت نامانه‌وێت سووریا جێبهێڵین".
ماتیس گوتیشی: "نامانه‌وێت به‌ر له‌وه‌ی ئاشتی به‌رپابێت، بكشێینه‌وه، تۆ له جه‌نگ ده‌به‌یته‌وه ئینجا ئاشتی به‌رپا ده‌بێت".
ماتیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاره له‌گه‌ڵ ستافان دیمستۆرا، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا كۆببێته‌وه و باس له پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی جنێڤ بكه‌ن بزانن گه‌یشتووه‌ته كوێ و چۆن ده‌توانن هاوكاری پرۆسه‌كه بكه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، به به‌هێزترین ئاماژه داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته، به نیازنین به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌مزووانه خاكی سووریا جێبهێڵن.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانییان له سووریا ده‌كشێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌خوێندرێته‌وه، پێناچێت ئه‌مه‌ریكا به‌مزووانه هێزه سه‌ربازییه‌كانی له سووریا بكشێنێته‌وه.
ا. م