ئيلهام ئه‌حمه‌د: له باره‌ى عه‌فرينه‌وه به‌ڵێنى نێوده‌وڵه‌تى بۆ فشارخسته سه‌ر توركيا له ئارادان
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكراتيى، (ئيلهام ئه‌حمه‌د)، رايگه‌ياند، له باره‌ى عه‌فرينه‌وه، چه‌ند لايه‌نێكى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڵێنيان داوه فشار بخه‌نه سه‌ر توركيا بۆ كشانه‌وه‌ى له عه‌فرين.
له ميانى چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى (هاوار)ى نزيك له (په‌يه‌ده)، (ئيلهام ئه‌حمه‌د) گوتى: "له كاتێكدا هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) سه‌رقاڵى كۆتايهێنانن به چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات، سوپاى سووريا هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌سه‌ده و ئامانجى رژێم له‌ناوبردنى پرۆژه‌ى ديموكراتى ئێمه‌يه".
گوتيشى: "له ناوچه‌كه‌دا هه‌ندێك هاوپه‌يمانى شكستيان هێنا و هه‌ندێكى ديكه هاتوونه‌ته ئاراوه. هێشتا ئاراسته‌ى كاركردن و ئامانجى ئه‌و هاوپه‌يمانيانه روون نييه. به‌ڵام روون ئه‌وه‌يه پێويسته هاوپه‌يمانى رووسى، ئێرانى و توركى، رێڕه‌وى دانووستانه‌كانى جنێڤ بگرنه به‌ر و پێويستيشه هه‌موو پێكهاته‌يه‌كى سووريا به‌شدارى له پرۆسه‌ى دانووستان بكات و به بێ به‌شدارى ته‌واوى پێكهاته‌كان هيچ چاره‌سه‌رييه‌كى سياسى نايه‌ته ئاراوه".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا له باره‌ى منبجه‌وه هاوهه‌ڵوێستى توركيا بێت، واته ئه‌مريكا ئه‌و كۆڵه‌كه‌يه له‌ده‌ست ده‌دات، كه له ناوچه‌كه‌دا پشتى پێ به‌ستووه".
له باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى باس له ناردنى ميليشياى "سوپاى ئيسلام"ى سه‌ر به سعووديه ده‌كه‌ن بۆ (ره‌ققه)، هاوسه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكراتى گوتى: "ته‌نيا ده‌بێت ره‌زامه‌ندى لايه‌نه‌كانى ره‌ققه و پێكهاته‌كان و ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى شاره‌كه وه‌ربگيرێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌و هه‌وڵانه هيچيان لێ سه‌وز نابێت".
سه‌باره‌ت به عه‌فرينيش گوتى: "سه‌باره‌ت به داگيركارى توركيا له‌سه‌ر عه‌فرين، له ديداره ديپلۆماسييه‌كاندا روون بووه‌ته‌وه، كه به‌ڵێنى نێوده‌وڵه‌تى له ئارادان بۆ فشار خستنه سه‌ر توركيا به مه‌به‌ستى پاشه‌كشێ كردن له ناوچه‌كه و پێشنيازيشمان كردووه، له ژێر سايه‌ى هێزى ئاشتى پارێزى نێوده‌وڵه‌تى خه‌ڵكى ئاواره‌بووى عه‌فرين بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان".
سه‌رچاوه: هاوارنيوز
ئ.ر