له‌ شه‌ڕى حووسييه‌كاندا هێزێكى تايبه‌تى ئه‌مريكا هاوكارى سعووديه‌ ده‌كات

بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و مووشه‌كه‌ باليستيانه‌ى حووسييه‌كان ئاراسته‌ى سعووديه‌ى ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامه‌ى (نيويۆرك تايمز) بڵاويكرده‌وه‌، هێزێكى تايبه‌تى ئه‌مريكا يارمه‌تى هێزه‌كانى سعووديه‌ ده‌دات له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و مووشه‌كه‌ باليستيانه‌ى حووسييه‌كان ئاراسته‌ى سعووديه‌ى ده‌كه‌ن.

به‌ گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه‌، ئه‌مريكا له‌ مانگى (ديسێمبه‌ر)ى رابردوودا (10) راوێژكار و ئه‌ندامى هێزه‌ تايبه‌ته‌كانى خۆى ناردووه‌ بۆ ناوچه‌ سنوورييه‌كانى باشوورى سعووديه‌.

روونيشيكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هێزه‌ ئه‌مريكاييه‌، هاوكارى سعوودييه‌كان ده‌كات له‌ ده‌ستنيشانكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى مووشه‌كى باليستيان تێدايه‌ و لێيانه‌وه‌ مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ى سعووديه‌ ده‌كرێن.

سه‌رچاوه‌ ميدياييه‌كان باسيان له‌وه‌ كردووه‌، دواى ئه‌وه‌ى حووسييه‌كان به‌ مووشه‌كى باليستى (رياز)ى پايته‌ختى سعووديه‌يان كردووه‌ته‌ ئامانج، (محه‌ممه‌د بن سه‌لمان) جێنشينى سعووديه‌، داواى له‌ ئه‌مريكا كردووه‌، هاوكاريان بكات له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى حووسييه‌كان.

پێشتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا(پێنتاگۆن) رايگه‌ياندبوو، سوپاى ئه‌مريكا له‌ رووى لۆجستى و ئاڵوگۆڕى زانيارى هه‌واڵگرييه‌وه‌ هاوكارى سعووديه‌ ده‌كات له‌ دژى حووسييه‌كان.

و:ئ.ر