"پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا بوو"
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له كلاسیكۆ به یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان یاری ده‌كات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی ریال مه‌دریدی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا بڵاو كرده‌وه و ناوی زۆربه‌ی یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی تێدایه.
گۆڵپارێز: كایلۆر ناڤاس
به‌رگریكاران: مارسێلۆ، رامۆس، ڤاران و ڤاسكێز
ناوه‌راستكاران: كروس، مۆدریچ، ئاسێنسیۆ و كۆڤاسیچ
هێرشبه‌ران: بێنزێما و كریستیانۆ.
یانه‌ی بارسێلۆنا له یاری چوون له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ به 3 گۆڵی خاوێن شكستی به ریال مه‌درید هێنا، بڕیاریشه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا میوانداریی ریال مه‌درید بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بارسا هه‌فته‌ی رابردوو ناسناوی لالیگای مسۆگه‌ر كردووه و یانه‌ی ریال مه‌دریدیش له 26ـی ئه‌م مانگه له فایناڵی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی لیڤه‌رپوول ده‌بێته‌وه.