50 رۆژه ئانا له عه‌فرین كوژراوه‌و ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ر‌نه‌هێنراوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای بریتانی، هێشتا ته‌رمی ئانا كامبڵ، ئه‌و شه‌ڕڤانه بریتانییه‌ی له باكووری عه‌فرین به‌هۆی بۆمبابارانی فڕۆكه‌كانی توركیاوه كوژرا، ماوه‌ی 6 هه‌فته‌یه له‌ژێر داروپه‌ردوودا ده‌رنه‌ھێنراوه".
رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه "ئانا كامبڵ" له شاری لویس له كه‌رتی ساسكس له باشووری رۆژهه‌ڵات له دایكبووه، رۆژی 15/3/2018 له كاتی هێرشی توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین كوژراوه‌و هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه".
كامبڵ پێش 10 رۆژ له كوژرانی په‌یوه‌ندی به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" كرد بۆ ئه‌وه‌ی دژی سوپای توركیا و میلیشیاكانی سووریا بجه‌نگێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی ماریا ئادگارا، ئانا كامبڵ ته‌مه‌نی 26 ساڵان بووه‌و خۆبه‌خشێكی بریتانی بووه‌و چووه‌ته ریزی شه‌ڕڤانانه‌وه.
رۆژنامه‌ی ئادگارا نوسیوویه‌تی "ئه‌و رۆژه‌ی ئانا كوژرا هێرشیكی فراوان و بۆمبابارانی چڕ هه‌بووه، سوپای توركیا به پاڵپشتی چه‌ندین فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌ره‌و شاری عه‌فرین ده‌رۆیشتن و له ئاسمانه‌وه بۆمبابارانی چڕ هه‌بووه".
دێرك كامبڵی ته‌مه‌ن 67 ساڵان كه باوكی ئانایه ده‌ڵێت: "داوام له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌ك له توانایاندایه بیكه‌ن، به‌ڵام گوتوویانه له‌و پرسه‌دا تواناكانیان سنوورداره و كارێكی ئه‌وتۆیان له ده‌ست نایه‌ت و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نییه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه زیاتر له مانگێكه ئه‌و رووداوه روویداوه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا نه‌یانتوانیووه هیچ شتێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی ئانا بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌وان گوتوویانه ناتوانین له هیچ پرسێكی سیاسی ده‌ستوه‌ردان بكه‌ین و به‌لای منیشه‌وه ئه‌وه كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه".
رۆژی 18/3/2018 سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن دوای دوو مانگ له به‌رگریی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان داگیركرد و ماڵی هاووڵاتیانی كوردیان تاڵانكرد.