عه‌بادی به‌ڵێنی ده‌ستبڕین ده‌دات
K24 هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/5/2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنیدا ده‌ستی ئه‌و لایه‌نه بیانیانه ببڕێت كه ده‌یانه‌وێت یاری به ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن" كه بڕیاره 12ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
له وتارێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا له ناوچه‌ی حوڕییه‌ی به‌غدا، عه‌بادی گووتی: "ئه‌و ده‌سته بیانییه‌ی ده‌یه‌وێت یاری به ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكات ده‌یبڕینه‌وه‌و رێگه ناده‌ین بمانگێڕنه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م".
قسه‌كانی عه‌بادی له كاتێكدایه، ژماره‌یه‌ك لایه‌ن و قه‌واره‌ی سیاسی كه به‌شدارن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، نیگه‌ران و دوو دڵن له‌وه‌ی له پرۆسه‌كه‌دا ساخته‌كاری و یاری به ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكرێت و حكومه‌تی عێراقیش له ئاستیدا چاو بنوقێنێت. چونكه به‌شێك له‌و لایه‌نانه ترسی ئه‌وه‌یان لێنیشتووه كه دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق بخرێنه خزمه‌تی چه‌ند لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه.