به فه‌رمی 4 یانه بۆ خولی نایابی كوردستان سه‌ركه‌وتن
به فه‌رمی 4 یانه‌كه‌ی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پله‌یه‌كی كوردستان به بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وتن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 ئایاری 2018، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی فیدراسیۆنه‌كه‌ی، بڕیاریدا یانه‌كانی (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ده‌ربه‌ندیخان، ئاكرێ و دهۆك) كه گه‌یشتوونه‌ته قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پله‌یه‌كی كوردستان بۆ خولی نایابی كوردستانی وه‌رزی داهاتوو سه‌ربكه‌ون.
بڕیاریشه یارییه‌كانی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پله‌یه‌كی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه له رۆژانی داهاتوو له‌سه‌ر پله‌كانی یه‌كه‌م تا چواره‌م ده‌ستپێبكات، بڕیاریشه یاری كۆتایی قۆناخه‌كه له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه بچێت.
پێشبینی ده‌كرێت وه‌رزی داهاتووی خولی نایابی كوردستان به به‌شداریی 14 یانه به‌ڕێوه بچێت، به‌مه‌رجێك یانه‌كانی كه‌ركووك و گازی باكوور بۆ خوله‌كه بگه‌ڕێنه‌وه، له ئه‌گه‌ری ئاماده‌نه‌بوونیان خوله‌كه به به‌شداریی 12 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت.