زیدان په‌یامی كۆتایی خۆی له باره‌ی كلاسیكۆ خسته‌ڕوو
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یاریی كلاسیكۆی یه‌كشه‌ممه، به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان له بارودۆخێكی ده‌روونی باشدان و بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئاماده‌ن، ده‌شڵێت: سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاماده‌ن.
زیزۆ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه
"ئه‌ندرێس ئینیێسام زۆر خۆشده‌وێت و رێزی لێ ده‌گرم و هیوادارم له داهاتوو سه‌ركه‌وتوو بێت.
"ئاماده‌نین له كلاسیكۆ رێڕه‌وی رێزلێنان بۆ بارسا دروست بكه‌ین، چونكه پێشتر بارسا ئه‌م كلتووره‌ی شكاندووه و بۆ ئێمه‌ی دروست نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده من ڕێزی گه‌وره‌م بۆ بارسێلۆنا هه‌یه، به‌ڵام رێڕه‌وی رێزلێنان په‌یوه‌ندی به منه‌وه هه‌یه و یاریزانه‌كان لێ به‌رپرس نیین و وه‌ڵامه‌كه‌م روونه كه دروستی ناكه‌ین.
رامۆس نموونه‌ی كاپتنێكی په‌رۆش و دڵ گه‌وره‌ی ریال مه‌درید و بێنزێما و ناڤاسیش دوو گرینگ‌ترین یاریزانی یانه‌كه‌مانن.
من له‌گه‌ڵ ناوبژیوانی ڤیدیۆیی سیسته‌می ڤار نیم، به‌ڵام بڕیاردان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌ده‌ستی مندا نییه.
من گوێ به‌و كه‌سانه ناده‌م كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێمه له چامپیۆنزلیگ بۆ ناوبژیوان ده‌گێرنه‌وه، ئێمه زۆر ئازایانه له دژی پاریس سانجێرمان، یوڤێنتۆس و بایرن میونشن جه‌نگاین، بۆیه هه‌موولایه‌ك له توانای ئێمه تێده‌گات.
بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا بیر له پشوودانی یاریزانه‌كان ناكه‌مه‌وه، هه‌رچه‌نده 3 خاڵی یارییه‌كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ له ریزبه‌ندی دروست ناكات، به‌ڵام كلاسیكۆ لای من به نرخه و هه‌موو هێزی خۆمان بۆ بردنه‌وه ده‌خه‌ینه گه‌ڕ.