لیبه‌رمان: مووسا هه‌ڵه‌ی كرد له جیاتی سویسرا و ئیتاڵیا ئێمه‌ی هێناوه‌ته ئێره
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، بوونی نه‌ته‌وه‌ی جوو له ناوچه‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ "هه‌ڵه‌ی حه‌زره‌تی مووسا" كه ئه‌وانی هێناوه‌ته ئه‌و شوێنه و ده‌ڵێت: "ئه‌و ئێمه‌ی هێناوه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ڵه‌بوو نه‌یبردینه سنووره‌كانی ئیتاڵیا و سویسرا".
لیبه‌رمان ده‌ڵێت: "له هه‌ڵبژاردنی دراوسێكانمان به‌ختمان نه‌بوو، به گشتی ئه‌و هه‌ڵه ستراتیژییه (حه‌زره‌تی مووسا) ساڵانێكی زۆر پێش ئێستا كردوویه‌تی، ئێمه‌ی هێناوه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له جیاتی سنووره‌كانی ئیتاڵیا و سویسرا".
لیبه‌رمان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "كۆمێرسانت"ی رووسی رایگه‌یاندووه، كێشه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران‌دا نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ رژێمی "ئایه‌توڵڵاكانه، كه ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ كردووه و ئامانجی سه‌ره‌كیشیان له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هیوادارن له چه‌ند ساڵ داهاتوودا ئه‌و رژێمه له‌ناو بچێت، له باره‌ی رووسیاش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌وان هیچ ململانێ و گرژییه‌كیان له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رووسیا نییه و به پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و باشتر چووه.
له باره‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریاش، لیبه‌رمان رایگه‌یاندووه، ئه‌سه‌د تاوانباری جه‌نگه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ست له كاروباری ناوخۆی سووریا وه‌رناده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگری له هه‌وڵه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن سووریا بكاته پردێك بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌وان.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، له باره‌ی پێدانی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئیس 300ی رووسی به مۆسكۆ، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه له دژی ئه‌وان به‌كارنه‌یه‌ت، ئه‌وا شتێكی دیكه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌كارهێنرا، بێگومان وه‌ڵامیان ده‌بێت.
ا. م