به‌هۆی خۆڵبارین زیاتر له 140 كه‌س له هندستان گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی دوائاماره‌كان له‌باره‌ی خۆڵبارینه‌كه‌ی هنسدستان، تائێستا 142 كه‌س له ناوچه جیاوازه‌كانی وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، زۆربه‌ی قوربانیانی ئه‌و دیارده‌یه له ویلایه‌ته‌كانی راجاستان "39 كه‌س" و ئاتر برادیش "76 كه‌س" له باكووری ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكی به‌گوڕ كه هه‌وره‌تریشقه‌ی به‌هێزی له‌گه‌ڵدا بووه و خێرایی با گه‌یشتۆته 130 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، داری گه‌وره‌ی له‌ڕه‌گه‌وه ده‌رهێناوه و ژماره‌یه‌ك بینایه و باڵه‌خانه‌شی وێران كردووه.
ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س له ویلایه‌تی ئۆتاراخه‌ند و بنجاب له باكووری هندستان بوونه‌ته قوربانی، جگه له گیانله‌ده‌ستدانی 21 كه‌سی دیكه به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه له ناوچه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش، نزیكه‌ی 10 كه‌س به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستدا.
H.B