پیاوێكی عێراقی به داهێنانێك داهاتووی ئۆتۆمبێل ده‌گۆڕێت
K24 - هه‌ولێر:
تۆماس ئه‌دیسۆن، به 99 تاقیكردنه‌وه توانی جیهان رووناكبكاتهوه، له‌سه‌ر هه‌مان هه‌نگاو، جه‌عفه‌ر جه‌واد، كه پیاوێكی عێراقییه، به 150 تاقیكردنه‌وه توانی بیرۆكه‌یه‌كی 23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری خۆی به‌دیبهێنێت.
جه‌عفه‌ر به‌ر له 23 ساڵ بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه چۆن ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وا لێبكات به ئاو كاربكات له جیاتی به‌نزین و سووته‌مه‌نی دیكه، ئێستا سه‌ره‌ڕای ره‌وشی خراپی ئه‌منی عێراق، ئه‌و پیاوه، كه مامۆستای به‌شیی فێركردنی پیشه‌ییه له قوتابخانه‌یه‌كی به‌غدا، توانیویه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له جۆری مارسیدس مۆدێل 1988، وای لێبكات به ئاو كاربكات.
ئێستا ئه‌و مامۆستایه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، كێشه‌ی نه‌مانی وزه و پیسبوونی ژینگه و هه‌وای پایته‌خت چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌زموونه‌كه‌شی بگوازێته‌وه وڵاتانی دیكه، كه داهێنانی ناوازه و ده‌گمه‌نه.
هايدرۆجین.. سووته‌مه‌نی داهاتوو
جه‌عفه‌ر جه‌واد بۆ وێبسایتی "العربی پۆست" ده‌ڵێت: "گازی هایدرۆجین چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته سووته‌مه‌نی داهاتوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له داهێنانه‌كه‌م پشتم به‌و گازه به‌ستووه، پاكه و سه‌لامه‌ته، هیچ گازێكی ژیانبهخشیش له دوای خۆی جێناهێڵێت، له هه‌مان كات به سووتانی سێ هه‌نده‌ی به‌نزین وزه به‌رهه‌مده‌هێنێت بۆ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل".
مامۆستا جه‌عفه‌ر كه له رێگه‌ی ئه‌و داهێنانه‌وه بووه‌ته داهێنه‌رێكی وڵاته‌كه‌ی، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له رێگه‌ی دانانی تانكێكی بچووكی ئاو، كه به كاره‌بایی ئۆتۆمبێله‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، پێشبینیش ده‌كات داهێنانه‌كه‌ی له‌و بواره، ببێته وزه‌یه‌كی جێگره‌وه له داهاتوودا.
ئه‌و داهێنه‌ره باس له‌وه‌ش ده‌كات، به سووتانی ئاو، هه‌ڵم درووست ده‌بێت، هه‌ڵمیش دۆستی ژینگه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاو له ناوچه‌كه و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، له نرخی سووته‌مه‌نییه‌كانی دیكه هه‌رزانتره، ئه‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی داهێنانه‌كه‌ی.
سه‌ره‌ڕای شكست پێداگربووه
سووربوون و پێداگرتن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن، وێڕای چه‌ند شكستێكی به‌رده‌وام، یه‌كێك بووه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان كه هاوكاری مامۆستاكه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه له‌مێژینه‌كه‌ی بهێنێته دی، به درێژایی چه‌ند ساڵی رابردوو، به‌رده‌وام شكستی هێناوه، به‌ڵام دواجار توانیویه‌تی ئه‌و رێگه‌یه ببێنێته‌وه كه خه‌ونه‌كه‌ی به‌دی ده‌هێنێت.
جه‌عفه‌ر ده‌ڵێت: "نهێنی سه‌ركه‌وتن له گۆڕینی سووته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله له بهنزیهوه بۆ ئاو، به به‌كارهینانی گازی هایدرۆجین، سووربوون و پێداگریم بووه له‌سه‌ر كاركردن و به‌رده‌وامی تاقیكردنه‌وه‌كان، كه ئێستاش بووه‌ته راستییه‌ك و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هه‌یه".
لیترێك ئاو بۆ ده كاتژمێر كاركردنی ئۆتۆمبێل
له باره‌ی به‌كارهێنانی بڕی ئاو بۆ كارپێكردنی ئۆتۆمبێل، جه‌عفه‌ر ده‌ڵێت: "یه‌ك لیتر ئاو به‌سه بۆ 10 كاتژمێر كاكردنی ئۆتۆمبێل، یاخود 1000 كیلۆمه‌تر، واتا له باكووره‌وه بۆ باشووری وڵات به یه‌ك لیتر ئاو".
ماوه‌ی سێ مانگه ئه‌و مامۆستایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تاقیده‌كاته‌وه و هاتووچۆی پێده‌كات، به شێوه‌یه‌كی ته‌واویش ئۆتۆمبێله‌كه به ئاو كارده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه و به پشتیوانییه‌كی گونجاو ده‌كرێت تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر بكرێت, ئێستا ئه‌و مامۆستایه ته‌واوی تاقیكردنه‌وه‌كان و ئامێری درووستكردنی ئاو بۆ هایدرۆجین، له‌سه‌ر تێچووی خۆی بووه.
ا. م