سوپاى پاسداران: ئاماده‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك ئه‌ركانى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى ئێران، ليوا (موحه‌ممه‌د باقرى) رايگه‌ياند، ئێران ئاماده‌يه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه و دوژمنكارييه‌كى ئه‌مريكا، ئيسرائيل و "وڵاتانى كۆنه‌خواز"ى ناوچه‌كه.
له وته‌يه‌كيدا، كه ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (6ى ئايار/ مايۆى 2018) له به‌رده‌م كاديرانى ليوايه‌كى تايبه‌تى سه‌ر به (سوپاى پاسداران) پێشكه‌شيكرد، (باقرى) گوتى: "ئه‌مڕۆ سوپا و هێزه ئه‌منييه‌كانى ئێران ئاماده‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژييه‌كى نه‌يارانى كۆمارى ئيسلامى ئێرانن".
گوتيشى: "ته‌نانه‌ت دواى (40) ساڵ له سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران، ئه‌مريكاى رفێنه‌رى سامانى جيهان و ئيسرائيلى ده‌ستدرێژيكار و كۆنه‌خوازه‌كانى ناوچه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ى لێدانى ئێران ده‌كات، ئه‌وانه ته‌نانه‌ت ناتوانن هيچ گورزێكى ساده‌ش له ئێرانى ئيسلامى بوه‌شێنن".
ئه‌م قسانه‌ى (باقرى) دواى ئه‌وه دێت، كه ئيسرائيل له زارى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته‌وه، (بنيامين ناتانياهۆ) رايگه‌ياندبوو، "ئه‌گه‌ر شه‌ڕيش هه‌ڵبگيرسێت، ئيسرائيل رێگه نادات ئێران ده‌ستى به چه‌كى ناووكى رابگات".
سه‌رچاوه: ئاژانسى فارس
ئ.ر