دوو بژارده ده‌خرێته به‌رده‌م حه‌شدی شه‌عبی
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 7/5/2018 سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: "دوو بژارده له‌به‌رده‌م حه‌شدی شه‌عبیدایه، یان خۆیان په‌یوه‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یان به‌شێكی زۆریان پاداشت ده‌كرێن و له ئه‌ركه‌كانیان ده‌به‌خشرێن و ده‌نێردرێنه ماڵه‌وه".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئه‌لغه‌د"ـی ئوردنی، جبووری گوتوویه‌تی: "زۆر ئه‌سته‌مه له سایه‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت ئاشته‌وایی نیشتمانی به‌دیبێت، ئه‌وانه‌ی چه‌كیان هه‌ڵگرتووه و پێیانوایه له به‌رژه‌وه‌ندییاندایه، ئه‌وه راست نییه، له راستیدا چه‌كهه‌ڵگرتن له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و گرووپانه خۆیاندا قڵپ ده‌بێته‌وه‌و هیچ ریگایه‌كیشی نییه جگه له‌وه‌ی له‌ناو ریزی هێزه ئه‌منییه‌كاندابن و ملكه‌چی بڕیاره ئه‌منی و ستراتیژییه‌كان بن و دامه‌زراوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان به‌هێز بكه‌ن".
سه‌لیم جبووری گوتوویه‌تی: "له شه‌ڕی داعشدا حه‌شدی شه‌عبی ئه‌رك و رۆڵی هه‌بووه و قوربانی داوه، به‌ڵام ئیستا بارودۆخه‌كه جیاوازه و یان ده‌بێت بچنه چوارچێوه‌ی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانه‌وه، یان به‌شێكی زۆریان پاداشت بكرێن و له ئه‌ركه‌كانیان ببه‌خشرێن".
ساڵی 2014 و به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و به فه‌توای مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، عه‌لی سیستانی، حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ندین گرووپی جیاواز پێكهێنرا. به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانداری گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق نین.