ئۆزیل رهنگه له مۆندیالی 2018 بێبهش بێت
ئهستێرهی ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلاند بە هۆی ئەو پێکانەی کە دووبارە لە کەمەریدا تووشی بووە، لەوانەیە لە مۆندیالی داهاتوو بێ بەش ببێت.
لە بریتانیا سەرچاوەکان بڵاوییان کردۆتەوە کە ئەو یاریزانە ئازارێکی زۆری هەیە و پێشبینی ئەوەی لێدەکرێت کە بۆ مۆندیالی 2018 نەتوانێت بەشداری لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات.
ئۆزیل یەک مانگ لەمەوبەر لە کەمەریدا تووشی ئازار بوو و لەو کاتەوە لە هیچ یارییەکی یانەکەی لە پرێمەرلیگ بەشداری نەکرد، بەڵام بە ناچاری لەلایەن ئارسێن ڤینگەری راهێنەر بەرامبەر ئاتڵێتیكۆ مەدرید لە هەردوو یاری چوون و هاتنەوەی یۆرۆپالیگ بەشداری پێکرا.