كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

پلەی گەرمی شارەكان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین لە ناوچەكانی باشووری كوردستان بەردەوام دەبێت، لە ھەندێك كات و شوێنی جیاواز لێزمە باران دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، راپۆرتی پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی باشووری كوردستان ھەور و باران دەبێت و لە ھەندێك كات و شوێنی جیاواز لێزمە باران دەبێت و ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی چوارشەممە كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی لە كاتی جیادا باران دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
رێژەی بارانبارین لە 24كاتژمێری رابردوودا
رێژەی بارانبارین لە 24كاتژمێری رابردوودا