ڤاڵڤێردی له باره‌ی رووداوه‌كانی كلاسیكۆ و یارییه‌كه‌ی سبه‌ی هاته ده‌نگ
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ڤیاریال به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه گرینگی به‌وه ناده‌م كه ریال مه‌درید رێڕه‌وی رێزلێنانی بۆ دروست نه‌كردووین، ده‌شڵێت: ئامانجی من ئه‌وه‌یه كه لیۆنێل مێسی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی تایبه‌ت به گۆڵكاری ئه‌ورووپا بباته‌وه.
ڤاڵڤێردی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانی دایه‌وه.
"مشتومڕی رێڕه‌وی رێزلێنان كۆتایی نایه‌ت، بۆیه نامه‌وێت چیتر قسه له‌سه‌ر ئه‌و چیرۆكه بكه‌م، له باره‌ی مێسی و ناوبژیوانی یارییه‌كه، قسه‌ی زۆر ده‌كرێت و ناراستی زۆر تێكه‌ڵی ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت، پێویسته ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌ڵگه‌یه‌كی روونی هه‌یه با بێته پێشه‌وه و راستییه‌كان بدركێنێت، من رۆژنامه‌كان ناخوێنمه‌وه بۆیه نازانم چۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر مێسی.
" كلاسیكۆ یارییه‌كی تایبه‌ته و تاموچێژی خۆی هه‌یه، كلاسیكۆ زیاتره له 3 خاڵ، چونكه جیاوازه له هه‌موو یارییه‌كانی دیكه."
"ئاگام له كۆبوونه‌وه‌ی سیریزۆی سه‌رۆكی ئاڵێتیكۆ مه‌درید و ئانتوان گریزمان نییه، ناشزانم چی له نێوانیان روویداوه، ته‌نیا ده‌زانم گریزمان ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام یاریزانی یانه‌یه‌كی دیكه‌یه."
"رۆیشتنی ئه‌ندرێس ئینیێستا بووشایه‌كی گه‌وره له بارسێلۆنا دروست ده‌كات، چونكه پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌م یاریزانه قورسه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین و شوێنه‌كه‌ی پڕ بكه‌ینه‌وه، یاریزانی دیكه‌ش هه‌ن ده‌توانن له شوێنی ئینیێستا یاری بكه‌ن."
"به‌ڵێ زۆر ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌م یاریزانه‌كانم به بردنه‌وه‌ی ناسناوی تاكه‌كه‌سی و به كۆمه‌ڵ دڵخۆشیان بكه‌م، له ئێستادا ده‌مه‌وێت مێسی پێڵاوی زێرین بباته‌وه."
"هیچ یاریزانێك له یانه‌كه‌م داوای رۆیشتنی نه‌كردووه تا من رێگه‌ی پێ بده‌م، بێگوومان عوسمان دێمبلی یاریزانێكی گه‌نجه و له سه‌ره‌تایه‌كه‌ش تووشی پێكان بوو، هه‌ڵبه‌ت ده‌رفه‌تی زۆری له پێشه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی خۆی زیاتر پێشبخات.
"كاركردن وه‌ك راهێنه‌ری بارسێلۆنا شتێكی زۆر نایاب و جوانه، بۆیه هه‌رگیز ئه‌و ساتانه‌ی ئێستام له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له‌بیر ناكه‌م."
له گه‌ڕی 34ـه‌می لالیگا، سبه‌ی چوارشه‌ممه، له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا له كاتژمێر 9:45 خوله‌ك میوانداریی ڤیاریال ده‌كات.