پوتین له رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی كۆنه‌وه هێزی نوێی رووسیا نیشان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
رووسیا به نمایشێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی یادی 73 ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران به‌سه‌ر نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كاته‌وه‌و مه‌یدانی سووری ناوه‌ڕاستی مۆسكۆ بووه‌ته شوێنی ئه‌و "جه‌ژنه نیشتمانییه گه‌وره‌یه"ـی رووسیا و له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌شدا خه‌ڵكی یادی رۆژانی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌نه‌وه.
ڤلادیمێر پوین سه‌رۆكی رووسیا ده‌ستپێكردنی نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌ی به ناردنی سڵاو بۆ جه‌نگاوه‌ره پێشه‌نگه‌كان ده‌ستپێكرد. پاشان سێرگی شۆیگۆ وه‌زیری به‌رگریی رووسیا سڵاوی له پێكهاته سه‌ربازییه‌كانی نمایشه‌كه كرد و مۆڵه‌تی ده‌ستپێكردنی پێدان.
له‌و نمایشه سه‌ربازییه‌دا زیاتر له 13 هه‌زار سه‌رباز به‌شدارییان كرد و فڕۆكه و تانك و زرێپۆش و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ناو یه‌كه‌كانی سوپا به‌كارهێنران. به‌تایبه‌تی ئه‌و چه‌كانه نمایشكران كه ساڵی رابردوو خراونه‌ته خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه و زیاتر له 3500 پارچه كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی كه له 400 تانك و زرێپۆش و 100 فڕۆكه و 19 كه‌شتی و چه‌ندین نموونه‌ی بێ وێنه‌ی چه‌ك پێكهاتبوون. وه‌ك ئه‌وه‌ی میدیاكانی رووسیا ده‌یڵێن.
له نمایشه‌كه‌دا فڕۆكه‌ی جۆری "می - 26" كه له توانایدایه بار به كێشی 20 ته‌ن هه‌ڵگرێت و هێلیكۆپته‌ری جۆری می - 8 له ئاسمان ده‌بینران.
له نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بوو و له ریزی میوانه پایه بڵنده‌كان ڤلادیمێر پوتین بوو و بڕیاریشه دواتر كۆببنه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له مۆسكۆ گووتی: "به‌شداریی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و رێوڕه‌سمه مه‌زنه‌دا و پاشان كۆبوونه‌وه‌ی پوتین له‌گه‌ڵیدا پێش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆكووه‌زیرانی ئیسرائیل، بایه‌خی مۆسكۆ بۆ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌خات" وه‌ك ئه‌وه‌ی چاودێران بۆیان شرۆڤه كردووه.
ساڵانه رووسیا به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ئاهه‌نگ و نمایشی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات و له‌و بۆنه‌یه‌دا نوێترین چه‌ك و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانیش نیشانی جیهان ده‌دات.