بوفۆن ناوی ئهو 3 هێرشبهره دهستنیشان دهكات كه زۆر ماندوویان كردووه

جیان لویجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا بۆ جاری یەکەم ناوی 3 هێرشبەرە ئاشکرا دەکات کە بە ئاستیان سەرسام بووە و دەشلێت کە زۆر یاریزانی هەن ئەوانەی بەرامبەریان وەستاوەتە و تووشی کێشەیان کردووە، بەڵام ئەو تەنها ناوی سێ یاریزانی دیار دەهێنت.
لە راستیدا بە درێژایی ژیانم رووبەرووی زۆر یاریزانی لێهاتوو و بە توانا بومەتەوە، بەڵام ئەگەر تەنها ناوی 3 لەو یاریزانانە بهێنم، ئەو بێگومان لیۆنێل میسی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و رۆناڵدۆی دیاردە دیارترینینان، چونکە ئەوان یاریزانی ئاست بەرزن و هەمیشەش بۆ گۆڵپارێزەکانی بەرامبەر بونەتە سەر ئێشە، هەڵبەت وەک گوتم یاریزانی دیکەش هەن، بەڵام لەوانەیە ئێستا ناوەکانیانم لە بیر نەبن، به هەرحاڵ ئەم سێیانەش زۆر باشن.
