تره‌مپ ئێران ملكه‌چ به رێككه‌وتنێكی دیكه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ئێران دووباره دانوستان له باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی قه‌بووڵ بكات.
تره‌مپ، كه له سه‌ره‌تای رۆژی سێشه‌ممه 8ی ئایار بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایدا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌ڕه‌شه له تاران ده‌كات و به‌بێ ئه‌وه‌ی روونی بكاته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بێت گفتوگۆ بكات رووبه‌ڕووی "شتی دیكه" ده‌بێته‌وه.
تره‌مپ كه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و تا وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه گرتووه و رایگه‌یاندووه، كه به زیانی ئه‌مه‌ریكا ده‌شكێته‌وه و به "خراپترین رێككه‌وتن" وه‌سفی ده‌كرد، تا دواجار، وێڕای نیگه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی ئه‌وروپا، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای له رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یاند.
دوای رۆژێك له راگه‌یاندنی كشانه‌وه‌ش، تره‌مپ هۆشداری ده‌داته ئێران و رایده‌گه‌یه‌نێت, ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆم بكاته‌وه، دووچاری "سزای سه‌خت" ده‌بێته‌وه.
دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپیش، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، داوای له ئاژانسی وزه‌ی ناووكی ئێران كرد، ئاماده‌كاری بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بكاته‌وه، "ئاستێكی پیشه‌سازیی".
له به‌رامبه‌ردا تره‌مپ باس له‌وه ده‌كات، به‌مزووانه "به‌رزترین ئاستی سزای ئابووری" به‌سه‌ر رژێمی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ڕه‌شی ده‌ستبه‌رداربوونی له رێككه‌وتنه‌كه كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌به‌رێك نه‌بێت بۆ به‌رده‌وامبوونی وڵاتانی ئه‌وروپا له بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌وانیش له رێككه‌وتنه‌كه ده‌كشێته‌وه.
خامه‌نه‌یی راشیگه‌یاند، گومانی هه‌یه وڵاتانی ئه‌وروپا بتوانن بازرگانییه‌كانییه‌كان به‌رده‌وامی پێبده‌ن.
ا. م