چاوه‌ڕواننه‌كراو، كریستیانۆ مه‌ترسی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له فایناڵ له‌سه‌ره
پسپۆڕێكی تۆپی پێی ئیسپانیا پێیوایه پێكانه‌كه‌ی كریستیانۆ به‌مجۆره سووك نییه كه له لایه‌ن میدیاكانی مه‌دریدیه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه، ده‌شڵێت: پێكانه‌كه‌ی قورسه و ره‌نگه له چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌واڵی چاوه‌ڕواننه‌كراو له باره‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كریستیانۆ له فایناڵی چامپیۆنزلیگ ببیستن.
ئاندی وێست، پسپۆڕێكی تایبه‌تمه‌نده به تۆپی پێ له ئیسپانیا، له لێدوانێكیدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێكانه‌كه‌ی كریستیانۆ زۆر له‌وه دژوارتره كه باس ده‌كرێت، ده‌شڵێت: یانه‌ی ریال مه‌درید و میدیاكانی ئه‌و شاره پێكانه ترسناكه‌ی كریستیانۆیان شاردۆته‌وه.
ئاندی وێست ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ بارودۆخی ته‌ندروستی جێگیر نییه، به‌ڵام پێموایه ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ی 100%ـیش ئاماده نه‌بێت زیزۆ هه‌ر به‌شداری پێ ده‌كات، ئه‌مه‌ش چاره‌نووسی ئه‌و یاریزانه ته‌نانه‌ت بۆ مۆندیالیش ده‌خاته مه‌ترسی.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له یاری كلاسیكۆ له كاتی تۆماركردنی گۆڵێك له دژی بارسێلۆنا له پاژنه‌ی پێی تووشی پێكان بوو، به‌مه‌ش یارییه‌كه‌ی پێ ته‌واو نه‌كرا و له یاریگه هاته ده‌ره‌وه.