ئەو 10 ئەستێرانەی ریال مەدرید كه‌ ناحه‌زن و خۆشەویست نیین

له‌ دوای 2012ـه‌وه‌ كریستیانۆ نه‌یار و ناحه‌زی به‌هۆی بارسێلۆناوه‌ زیاد بوو

مێرێنگێ لە بردنەو دەستکەوت و ناسناوەکان، مێژوویەکی پرشنگداری ھەیە، بەڵام ئەستێرە و ئەفسانەکانی ئەو تیپە لای ھەوادارانی رکابەرەکانیان خۆشەویست نین و رقیان لێیان دەبێتەوە.

پێگه‌ى گۆڵى جیهانی راپۆرتێكی له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ و ناوی 10 ئه‌ستێره‌ی ئێستا و پێشووی ریال مه‌درید خستۆته‌ ڕوو كه‌ به‌ قه‌ت هه‌واداره‌كانیان نه‌یار و دوژمنیان هه‌یه‌.

فێرناندۆ هیێرۆ كاپتنی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید
فێرناندۆ هیێرۆ كاپتنی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید

1ـ فێرناندۆ ھێرێرا: کاپتن و بەرگریکەری ریال مەدرید بووە لە ساڵی نه‌وه‌ده‌كان، ھەرچەند خاوەنی دەستکەوتی گەوره‌یە بۆ یانەکەی و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەڵام توند یاریکردنی وای لێکردووە زۆربەی ھاندەرانی رکابەریان رقیان لێی بێت.

مارسێلۆ به‌رگریكاری ریال مه‌درید و لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا
مارسێلۆ به‌رگریكاری ریال مه‌درید و لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا

2- مارسێلۆ: لە نێو یاریی دا زۆر ھەڵە ناکات، بەڵام بۆ دەزگاکانی راگەیاند به‌بێ ھیچ چاوپۆشیەک بۆ چوونی خۆی لە دژی رکابەرەکانی دەردەبڕێت، ئەمەش وادەکات جەماوەری دژە ریال رقیان لێی بێت.

رائول گۆنزالێز كاپتنی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید
رائول گۆنزالێز كاپتنی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید

3ـ رائول گۆنزالێز: ئەوانەی رقیان لێیەتی کەمن، بەڵام ھاندەرانی بارسێلۆنا خۆشیان ناوێت، چونکە لە کامپ نو گۆڵی کردووە، دواتر بە پەنجە ئاماژەی بە بێدەنگبوونی ھاندەران کردووە، لە زۆربەی کلاسیکۆکانیش گۆڵی تۆمار کردووە.

رۆناڵدۆی به‌رازیلی و هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید
رۆناڵدۆی به‌رازیلی و هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید

4- رۆناڵدۆ دالیما: ئەو ھێرشبەرە به‌رازیلییه‌ كه‌ به‌ دیارده‌ ناسراوه‌، سەرەتای کاروانی لالیگای لە بارسێلۆناوە بووە، دواتر چۆتە ئینته‌ر میلان و ئینجا ڕوویکردۆتە ریال مەدرید، بەردەوام ستایشی مێرنگێی کردووە، دڵتەنگی خۆی دەربریەوە بەو کاتانەی لە بلاوگرانا بووە.

خۆزێ ماریا گووتی، یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید
خۆزێ ماریا گووتی، یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید

5- خۆزێ ماریا گۆتی: ساڵانێكی زۆر له‌ ریال مه‌درید یاری كردووه‌، لە نێو یاریگا توند بوو و نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی بارسێلۆنا بووه‌، جگە لەوەش لە زۆربەی یارییەکان رەخنەی ئاراستەی تیپی بەرامبەر دەکرد، بە تایبەت بارسێلۆنا.

پێپی به‌رگریكاری پێشووی ریال مه‌درید له‌ كاتی به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی
پێپی به‌رگریكاری پێشووی ریال مه‌درید له‌ كاتی به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی

6- کلێپەر پێپی: یەکێک بوو لە توندترین بەرگریکەرەکانی ریال مەدرید، بە تایبەت دژی بارسا, لێدانێکی توندی ھەیە لە دژی مێسی، کە ھەرگیز لەبیر ناکرێ.

رامۆس كاپتنی ریال مه‌درید له‌ كلاسیكۆی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ نێیمار ئه‌ستێره‌ی پێشووی بارسا
رامۆس كاپتنی ریال مه‌درید له‌ كلاسیكۆی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ نێیمار ئه‌ستێره‌ی پێشووی بارسا

7- سێرخیۆ رامۆس: لە کاتی یاریی دا کاپتنە و زۆرترین پێکدادان و بەریەککەوتنی ھەیە، خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیە لە کارتە زەرد و سوورەکان، کاتێک بۆ راگەیاندنەکان دەدوێت، بەرده‌وام لە تواناکانی بارسا کەم دەکاتەوە.

كریستیانۆ ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید له‌ كاتی تۆماركردنی گۆڵ له‌ بارسێلۆنا
كریستیانۆ ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید له‌ كاتی تۆماركردنی گۆڵ له‌ بارسێلۆنا

8- کریستیانۆ رۆناڵدۆ: تەنھا گۆڵەکانی تۆماری کردووە بەس نین، ئەوەی بەردەوام وای لێکرد ھەوادارانی بارسا رقیان لێی بێت، ساڵی 2012 بوو، کاتێک گۆڵێکی لە کامپ نو تۆمار کرد و داوای بێدەنگ بوونی لە ھاندەرانی بارسا کرد، ناسناوەکەشی لە مێرێنگێ نیزکردەوە.

لویس فیگۆ هێرشبه‌ری پورتوگالی پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید
لویس فیگۆ هێرشبه‌ری پورتوگالی پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید

9- لویس فیگۆ: لە نێو ھەموو یاریزانەکانی ریال مەدرید، دۆژمنی یەکەمی ھەوادارانی بارسێلۆنایە، کاتێک ساڵی 2000 یەکەم یاریی لە دژی بارسا ئەنجام دا لە کامپ نو، ئێسکی سەری بەرازیان بۆ ھەڵدا.

هۆگۆ سانچێز هێرشبه‌ری پێشووی ریال مه‌درید
هۆگۆ سانچێز هێرشبه‌ری پێشووی ریال مه‌درید

10- ھۆگۆ سانچێز: دوای ئەوەی 100 یاریی بۆ ئاتڵێتیکۆ مەدرید ئەنجام دا، دواتر پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد، بەمەش بووە دوژمنە گەورەکەی رۆخێ بلانکۆس.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم