ئیسرائیل هۆشداری توند ده‌داته‌ ئێران

ئێران سنووره‌كانی به‌زاندووه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/1a251a8d-3239-48e7-ba48-c7baa435fd51/051018NVS.ism/manifest

K24 - ھەولێر

بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێرانی بە ئاراستە کردنی مووشەک بۆ بەرزاییەکانی جۆلان ھێڵی سووری بەزاند و ھێرشە تووندەکەی سوپای وڵاتەکەشمان وەڵامی بەزاندنی ئەو ھێڵە سوورە بوو. ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات، یەك مووشەکی ئێرانیش لەسەر خاکی ئیسرائیل نەکەوتووەتە خوارەوە. ھۆشداریدا کەمپینەکەیان بەردەوام دەبێت و رێگە نادەن ئێران لە سووریا بنکەی سەربازی دابمەزرێنێت.

ناتانیاھۆ، گوتی: "ئێران ھێڵی سووری بەزاند. وەڵامەکەی ئێمەش لەبەرامبەر بەزاندنی ئەو ھێڵە سوورەبوو. ھێزە سەربازییەکانمان ھێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا. چالاکیەکەی ئێران شکستی ھێنا. ھیچ مووشەکێکی ئێرانی لە خاکی ئیسرائیل نەکەوتووەتە خوارەوە. کەمپینەکەمان بەردەوام دەبێت و سیاسەتیشمان روونە، رێگە نادەین ئێران بنکەی سەربازی خۆی لە سوریا جێگیر بکات. لە دوو رۆژی رابردوودا پەیامێکی روونم دایە ئەسەد کە ھێرشەکانی ئێمە بۆ سەر بنکەی سەربازییەکانی ئێرانە لە سووریا، بەڵام ئەگەر سوپای سووریا لە دژی ئێمە ھەر چالاکییەك ئەنجامبدات، رووبەروویان دەبینەوە. ئەو مووشەکانەشی کە سوپای سوریا ئاراستەی کردن وەڵامیان درایەوە".

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاند: "نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگە بدات سوپای قودس بنکەی سەربازی لە سووریا دابنێت. پێویستە یەکگرتوو بین و رێگە بە بڵاوبوونەوەی سوپای شەیتان و توندرەوەکان نەدەین، دووبارەی دەکەمەوە ئەوەی ھێرشمان بکاتەسەر یان پلانی ھێرشکردن دابنێت پێش ئەو ئێمە ھێرشی دەکەینەسەر"

ھ.م