ڤیدیۆ.. له گه‌رمیان گۆڕان هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان و ته‌واوی سندوقه‌كانیان رفاند
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له گه‌رمیان رایگه‌یاند، هێزێكی چه‌كداری هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای كه‌لار و ته‌واوی سندووقه‌كانی ده‌نگدانیان له‌و بنكه‌یه رفاندووه.
هه‌روه‌ها گوتی، پۆلیسی گه‌رمیان به كوردستان 24ی رایگه‌یاندووه، ئه‌و هێزه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه و ناوی ئه‌و بنكه‌یه‌ی سندووقه‌كانی لێ رفێندراوه "قوتابخانه‌ی ره‌هێڵ"ـه و، چه‌كدارانی گۆڕان سندووقه‌كانی ده‌نگدانیان بۆ شوێنێكی نادیار رفاندووه.
دواتر هێزه‌كانی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌و شاره‌دێیه چوونه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی گۆڕان و داوایان لێكردووه به‌بێ ده‌ستكاریكردن سندووقه‌كان بۆ كۆمسیۆن بگه‌ڕێننه‌وه و هه‌وڵه‌كانیش له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێكرد، گۆڕان به‌ڵێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و سندووقانه‌ی داوه، به‌كاتێكدا ماوه‌ی زیاتر له كاتژمێرێكه ئه‌و سندووقانه لای بزووتنه‌وه‌كه ماونه‌ته‌وه، تائێستاش نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، بۆیه گومانی ئه‌وه هه‌یه ده‌ستكاری ده‌نگه‌كان بكه‌ن.
H.B