ڤاڵڤێردی به‌بێ مێسی بۆ یه‌كه‌مجار به‌ پێكهاته‌یه‌كی جیاواز یاری ده‌كات

بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی له‌ چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی بێبه‌شه‌

ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی له‌ دژی لیڤانتی لیستێكی 18 یاریزانی بڵاو كردۆته‌وه‌، كه‌ تێیدا ناوی لیۆنێل مێسی نابیندرێت.

له‌ گه‌ڕی 37ـه‌می لالیگا، بارسێلۆنا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌ كاتژمێر 9:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر لیڤانتی یاری ده‌كات، له‌ یاری چوون بارسا به‌ 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه‌.

ڤاڵڤێردی له‌م یارییه‌ ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌ ریكۆرده‌كه‌ی له‌م وه‌رزه‌ به‌بێ شكست بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌م یارییه‌ لیۆنێل مێسی دوورخراوه‌ته‌وه‌ و ساموێل ئۆمتیتی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداریی یارییه‌كه‌ ناكات و له‌ شوێنی ئه‌و (یێری مینا) بانگهێشت كراوه‌.

ڤاڵڤێردی بۆ ئه‌م یارییه‌ له‌ تواناكانی سێرجی رۆبێرتۆ بێبه‌ش ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ یاری كلاسیكۆ كارتی سووری وه‌رگرتووه‌ و بۆ 4 یاری سڕ كراوه‌.

یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی بارسێلۆنا

گۆڵپارێز: شتیگن ـ سیلیسین

به‌رگریكاران: سیمیدۆ، پیكێ، لوكاس دین، یێری مینا، جۆردی ئالبا و ڤێرمایلین.

ناوه‌راستكاران: بۆسكێتس، راكیتیچ، ئینیێستا، دینس سوارێز، پاوڵینهۆ، كۆتینهۆ، ئاندرێ گۆمێز.

هێرشبه‌ران: سوارێز، ئالكاسێر و دێمبلی