"ساخته‌كارییه‌كى قێزه‌ون كراوه"
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ش لایه‌نی سیاسی له پارێزگای سلێمانی جارێكی دیكه ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن ساخته‌كارییه‌كیى قێزه‌ونى به‌رنامه بۆ داڕێژراو كراوه و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی ده‌نگده‌ران هه‌موو رێككارێكی یاسایی و سیاسی و جه‌ماوه‌ری ده‌گرنه‌به‌ر و ئه‌و فشارانه‌یشی درووستكراوه رێگه‌یان لێ ناگرێت و به‌رده‌وام ده‌بن.
موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌یاننامه‌ی شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ی بۆ میدیاكان خوێنده‌وه‌و باسی له رووداوه‌كانی شه‌وی رابردوو كرد و گووتی: "به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵك و به‌هۆیه‌وه كه‌سێكیش گیانی له ده‌ستداوه".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، حزبی شیوعی كوردستان پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن خسته‌ڕوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ راوێژكاری یاسایی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "تۆمه‌تباركردن ته‌نها به قسه نابێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه به‌ڵگه‌ی یاساییان هه‌یه یه‌كێتی ساخته‌كاریی كردووه، فه‌رموون با بیخه‌نه روو".
سه‌عدی پیره گوته‌بێژی یه‌كێتیش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "هه‌ر كه‌سێك په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ یه‌كێتی درێژ بكات، پێویسته په‌نجه‌ی ببڕدرێت".
شه‌وی رابردوو پاش ده‌رچوونی چه‌ند داتایه‌كی تایبه‌ت به ده‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كان له پارێزگای سلێمانی، ته‌قه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا و گرژی و ئاڵۆزی درووسترا، گۆڕانیش یه‌كێتی به هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی تۆمه‌تبار ده‌كات.