عه‌لی قادر: له هه‌ولێر جوانترین و پاكترین سیسته‌می هه‌ڵبژاردن په‌یڕه‌وكرا
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له هه‌ولێر جوانترین و پاكترین سیسته‌می هه‌ڵبژاردن په‌یڕه‌وكرا.
عه‌لی قادر هه‌واڵی رێگه‌نه‌دان به نوێنه‌رانی كیانه سیاسییه‌كانی ره‌تكرده‌وه و له باره‌ی سكاڵاكانیش روونیكرده‌وه، سه‌رجه‌م سكاڵاكان بۆ نووسینگه‌ی نیشتمانی نێردراوه و ئه‌وانیش به گوێره‌ی قه‌باره‌ی سكاڵا و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن.
عه‌لی قادر به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆن، له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، له هه‌ولێر جوانترین و پاكترین سیسته‌می هه‌ڵبژاردن په‌یڕه‌وكرا و هیچ سكاڵایه‌كی ئه‌وتۆ نییه و ئه‌وانه‌ی تۆماریش كراون له‌سه‌ر شتی لاوه‌كین و په‌یوه‌ندیان به رێكاره‌كانی كۆمیسیۆنه‌وه هه‌یه.
روونیشی كرده‌وه، هه‌موو سكاڵاكان ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر سندووق و ده‌نگ نییه، كه‌لوپه‌له‌كانیش ده‌هێنرێنه‌وه كۆگا، كه ئامێری راگه‌یاندنی خێرای ئه‌لیكترۆنی و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تایبه‌تن به بایۆمه‌تری و ده‌هێنرێنه‌وه كۆگاكان كه كارییان پێ نه‌ماوه.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئێستا نێردراوه، ئه‌نجامێكی ته‌واوه، خه‌ڵكیش مافی خۆیه‌تی داواكاری و سكاڵا و لێكۆڵینه‌وه بكات و بپرسێت و روونكرده‌وه‌ی بوێت، ئاماده‌یی خۆیشی نیشاندا بوار بۆ هه‌موو ئه‌وانه بڕه‌خسێنێت كه روونكرده‌وه‌ی ده‌وێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوو پلان هه‌بوو بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن، یه‌كێكیان راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئامێره ره‌شه‌كه‌ی سه‌ر سندووقه‌كان بێت، پلانی دووه‌م ئه‌وه‌بوو به ئامێرێكی دیكه جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، كه هه‌مان كاری ئامێری یه‌كه‌م ده‌كات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هه‌ر سندووقێك رێككه‌وتی 12ی ئایاری له‌سه‌ر نابێت، ده‌نگه‌كانی ئه‌ژمار ناكرێت.
ره‌تیشیكرده‌وه سیسته‌مه‌كه هاككرابێت و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاككرابا ئه‌نجامه‌كانمان نه‌ده‌گیشته‌وه به‌غدا.
ا. م