به فه‌رمی پاریس سانجێرمان شوێنگره‌وه‌ی ئۆنای ئێمری ده‌ستنیشان كرد
به‌فه‌رمی تۆماس تۆخێل بووه راهێنه‌ری داهاتووی پاریس سانجێرمانی فرانسا شوێنی ئۆنای ئێمری راهێنه‌ری گرته‌وه.
پیگه‌ی فه‌رمی یانه فرانسیه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، تۆماس تۆخێل وه‌ك راهێنه‌ری داهاتووی سانجێرمان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پی ئێس جی، له پیگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه وێنه‌یه‌كی تۆخێلی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیوویه‌تی سانجێرمان و تۆخێل گه‌یشتنه رێككه‌وتن و ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه بۆ دوو ساڵ له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بیت.
میدیاكانی فرانسا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه سانجێرمان ئاماده‌یه گرێبه‌ستی ئه‌و راهێنه‌ره درێژبكاته‌وه ئه‌گه‌رهاتوو بتوانێت له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه، ده‌ستكه‌وتی باش بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستبهێنیت.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی فرانسا بێت، ئامانجی سه‌ره‌كی به‌رپرسانی سانجێرمان به‌ده‌ستهێنانی نازناوی یوێفا چامپیۆنزلیگه له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو.
تۆماس تۆخێل، پێشتر ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بۆرووسا دۆرتمۆندی وه‌رگرتبوو به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو.