پێكهاته‌ی فه‌رمی به‌رازیل بۆ مۆندیالی 2018 راگه‌یاندرا
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا پێكهاته‌ی فه‌رمی و كۆتایی رایگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه نێیمار سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه ده‌كات.
له كاتێكدا ته‌واوی هه‌ڵبژارده‌كانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی تیپه‌كه‌یان بۆ مۆندیال بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و به‌ر له مۆندیال پێكهاته‌ی كۆتایی راده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام تیتی راهێنه‌ری سیلیساو بڕیاریدا به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی 23 یاریزان راسته‌وخۆ بۆ مۆندیال بانگهێشت بكات.
نێیمار دا سیلڤا یاریزانی پاریس سانجێرمان له‌سه‌رووی لیستی بڕازیله دوای ئه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه كه فێبرایه‌ری رابردوو تا ئێستا له یاریگه‌كان دووری خستۆته‌وه.
به‌رازیل له مۆندیالی 2018ـی رووسیا له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی سویسرا، كۆسته‌ریكا و سڕبیا یاری ده‌كات.